بە پێی راپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی رۆژنامەی ئینگلیسیی گاردیەن ، رێکخراوی خزمەتی گەنجانی کۆچبەر ، The Refugee Youth Service ، وەک یەکێک لە سەرەکیی ترین رێکخراوەکانی پشتیوانیی لە منداڵان ، لە ئۆردوگای کالە لە راپۆرتێکی تازەی خۆیدا باسی لە کەم بوونی شوێنی مانەوە لەو ئۆردوگایە و ناوچەکانی دەورووبەری کردووە و خوازیاری دابینی شوێنی مانەوەی زیاتر لە دۆخی نائاسایی بووە.
بەرهەم هێنەرانی ئەو راپۆرتە وریاییان داوە ، ئەگەر بێتو سەبارەت بە دابینی هەر چی خێراتری ناوچەی ئەمن کەمتەرخەمیی بکرێ ، زۆربەی 608 منداڵی بێ هاوڕێ دانیشتووی ئەو ئۆردوگایە وون دەبن.
هاوکات لەگەڵ بلاو بوونەوەی ئەو راپۆرتە ، بەرپرسانی پایە بەرزی ئەنجومەنی دەوڵەتە خۆجێییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەردانی ئۆردوگای کالە ، چۆنیەتی هاوکاریی دەوڵەتانی خۆجێیی فەرانسە و ئینگلیس بۆ پاراستنی ئاسایشی منداڵانی بێ سەرپەرەست و دابینی پشتیوانیی و ئاگاداریی لەوان لێک دەدەنەوە.
وەزارەتی نێوخۆی ئینگلیس رایگەیاندووە کە خەریکی دانوستانی چالاک بۆ خێرا کردنی پڕۆسەی ناس کردن و گواستنەوەی منداڵانی بێ هاوڕێ بۆ ئینگلیسە.
راپۆرتی رێکخراوی پشتیوانیی لە منداڵان لە کالە بەدوای وریایی ئیوت کوپەر ، نوێنەری پارتی کرێکاری ئینگلیس سەبارەت بە دیاریی نەکرانی چارەنووسی سەدان منداڵئ پەناخوازی بێ هاوڕێ لە ئۆردوگاکانی کالە بڵاو کراوەتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310